کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاری كەین بەردەوامە لەفشارەكانی بۆ رۆیشتن لەتۆتنهام

.

12:48 PM - 04/08/2021

هاری كەین هێرشبەری یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی بەردەوامە لەفشارەكانی لەسەر یانەكەی لەپێناو رۆیشتنی لەم هاوینە   پێشتر و لەكۆتایی وەرزی رابردوو  ئەو هێرشبەرە ئینگلیزیە داوای رۆیشتنی كردبوو لەیانەی تۆتنهام    تابتوانێت لەرێگەی وێستگەیەكی ترەوە نازناوی پاڵەوانێتی یەكان بەدەستبهێنێت كە لەگەڵ سپێرز تا ئێستا خاوەنی هیچ نازناوێك نییە .... بەڵام یانە لەندەنیەكە رازی نەبوو و داواكەی رەتكردەوە   بەپێی  هەواڵێكی رۆژنامەی ئیكسپرێسی بەریتانی : هاری كەین  هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەراهێنانەكانی دوێنێ ئامادە نەبوو   ئەوەش بۆ ئەوەی فشار لەسەر تۆتنهام دروست بكات و رازی بن لەم هاوینە یانەكە بەجێ بهێڵێت   ئاماژەی بەوەشكردووە :  پلانی هاری كەین بەجۆرێكە كە بەنیازە بەردەوام بێت لەبەشداری نەكردن لەراهێنانەكان و یاریەكانی تۆتنهام تا ئەم كاتەی رازی دەبن بەچونی بۆ یانەی مانچستەرسیتی   رۆژنامەكە رونیكردۆتەوە : یانەی تۆتنهام بیرۆكەی فرۆشتنی كەین بەیانەیەكی ركابەری لەپریمەرلیگ رەت دەكاتەوە ئەمە جگە لەوەی مەرجی فرۆشتنی هەیە ئەویش بەدەستهێنانی 160 ملیۆن پاوەندە   جێی باسە : لێپرسراوانی تۆتنهام نیگەرانن لەو هەڵسوكەوتەی هاری كەینی تەمەن 28 ساڵ و هیواخوازن لەو هەڵوێستەی پاشگەزبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە