کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری ڤینیسیۆس نابێت

.

09:47 AM - 02/08/2021

 سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا بڵاویانكردۆتەوە یانەی ریاڵ مەدرید لەبریارێكی پێشووی پەشیمان بۆتەوەو بۆ وەرزی نوێ پارێزگاری لەمانەوەی ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی دەكات، هەرچەندە بریاربوو لەمیركاتۆی هاوینەدا یاریزانی ناوبراو بفرۆشن و یانەی پاریس سان جێرمانیش هەوڵی ئیمزاكردنی بۆندی لەگەڵ دەدا، بەڵام بەرپرسانی یانەكە لەو بریارە پەشیمان بوونەتەوەو لەدوا ساتەكانی میركاتۆدا بریاری پارێزگاریكردنیان داوەو نایفرۆشن، ئەمەش دوای ئەوەی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری نوێی یانەكە پێیوایە بۆ وەرزی نوێ دەتوانێت سود لەتواناو لێهاتووی ئەو یاریزانە وەربگرێت، كە تائێستا یانەی ریاڵ مەدرید هیچ بۆندێگی گرانبەهای ئیمزا نەكردووەو  یاریزانی ئاست بەرزی نەهێناوەتە ریزی یانەكەی، جێگەی باسە ڤینیسیۆس لەساڵی 2018ەوە پەیوەندی بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووەو تائێستا بەشداریی لە 118 یاریی كردووەو توانیویەتی 15 گۆڵ تۆماربكات
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە