کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی تویۆتا 31% زیادیكردووە

.

05:04 PM - 30/07/2021

فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی تویۆتا 31% زیادیكردووە
كۆمپانیای تویۆتای توانیویەتی لەنیوەی دووەمی ئەمساڵدا پارێزگاری لەنازناوی باشترین و پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بكات و پێش ڤۆڵكسواگنی ركابەری بكەوێت.
كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی رایگەیاند، لەشەش مانگی یەكەمی ساڵی 2021دا ژمارەیەكی پێوانەیی لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانیدا تۆماركردوەو لەو ماوەیەدا 5 ملیۆن و 470 هەزار ئۆتۆمبیلی فرۆشتووەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو لەسەدا 31 پۆینت 3 فرۆشتنەكانی زیادیانكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرترین ژمارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانی تویۆتا لەئەمریكاو چین تۆماركراوەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان كەمبۆتەوە.
هاوكات كۆمپانیای ڤۆڵكسواگن رایگەیاندووە، لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 4 ملیۆن و 978 هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووەو بەراورد بەساڵی پێشتر فرۆشتنەكانی نزیكەی لەسەدا 28 زیادیانكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە