ئەمرۆ 2021/7/29 ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆک بە یاوەری ھەڤاڵانی مەڵبەند بەشداریکرد لە بەخاکسپاردنی حاجی ئێبراھیم شاڵی باوکی ھەڤاڵ بڵند شاڵی سەرپەرشتیاری دەزگای میدیای بادینان و لە وتەیەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا لەدەستدانی حاجی ئێبراھیمی بەخەسارەتێکی گەورە بۆ دھۆک و بەتایبەتیش بۆ یەکیتی لە بادینان لە قەلەمدا .حاجی ئیبراھیم ھەڤالی دێرینی سەرۆك مام جەلال بوو، تیکۆشەری قۆناغە سەختەکانی خەبات بوو، ھەموو ژیانی تەرخانکرد بوو بۆ دۆز و مافی رەوای نەتەوەکەی، لەسەروی ھەموویان رێبازی پیرۆزی ی.ن.ک، ھەروەھا ھیوای خواست جێگای حاجی ئیبراھیم کەسایەتی دیاری پارێزگای دھۆک بەھەشتی بەرین بێت و خوای گەورەش سەبوری ئەو خانەوادە تیکۆشەرە بدات و دواناخۆشیان بێت.