کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەستنەوەی كارەبای هەرێم بە عیراق و توركیا لەقۆناغی كۆتاییدایە

.

05:16 PM - 28/07/2021

بەستنەوەی كارەبای هەرێم بە عیراق و توركیا لەقۆناغی كۆتاییدایە
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، پرۆژەی ستراتیژیی پێكەوە بەستنی كارەبای هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق و توركیا لە قۆناغی كۆتاییدایە.  
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، درێژیی هێڵی پرۆژەكە 17 كیلۆمەترە و توانایی گواستنەوەی هەزار مێگاوات كارەبای هەیە.  
ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆژەكە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی خۆی هەیە، لەوانە كێشەی دابەزینی ڤۆڵتیە و بار زۆری لەسەر توڕی كارەبای هەرێم چارەسەر دەكات.  
بەوتەی وەزارەتی كارەبا، سودێكی تری ئەو پڕۆژەیە ئەوەیە لە ڕێگای ئەو هێڵەوە دەتوانرێت وزەی كارەبا لە توركیاوە بۆ هەرێم و عێراق بگوازرێتەوە و كۆنتڕۆڵی هێڵەكەش بەدەست وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە دەبێت.
بەپێی پلانی وەزارەتی كارەبا، پرۆژەكە تا كۆتایی ئەم مانگە تەواو دەكرێت و ماوەكەشی ٤٥ رۆژە و بە تێچوونی 4 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە