کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەلەمێك كێشەیەك بۆ دەستپێكردنی پێشبڕكێیەك دروست دەكات

.

09:32 AM - 27/07/2021

لەچوارەم رۆژی پێشبڕكێكانی ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020 دیمەنێكی نەخوازراو رویدا لەپێش دەستپێكردنی پێشبڕكێكانی مەلەوانی   بەدەیان بەشدار لەو پێشبڕكێیە خۆیان هەڵدایە ناو ئاوەكە بەڵام ژمارەیەك بەشداربووش لەشوێنی خۆیان مانەوە بەهۆی ئەوەی بەلەمێك كە كامێرای لەسەر بوو ببوە رێگر لەبەردەمیاندا  ئەو دیمەنە 13 سانیە بەردەوام بوو پێش ئەوەی جارێكی تر زەنگی دەستپێكردنی پێشبڕكێكە لێ بدرێتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمووان گوێیان لێ نەبوو و بەردەوام بوون لەمەلەكردن و بەناچاری تیمی پشتیوانی ئۆڵمپی بەبەلەمی بچوك ئاگاداریان كردنەوە تا بگەرێنەوە خاڵی سەرەتا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە