کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان گرنگی بە كۆلیبالی دەدات

.

03:32 PM - 26/07/2021

پاریس سان جێرمان گرنگی بە كۆلیبالی دەدات
یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر ئامادەكارییەكانی بەردەوامە بۆ وەرزی نوێ و هەوڵی ئیمزاكردنی پێنجەم بۆند دەدات لەمیركاتۆی هاوینە، لەوەرزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزاناندا یانەی پی ئێس جی بەرەسمی بۆندی لەگەڵ هەریەك لە: سێرجیۆ رامۆس، جۆرجینیۆ فیناڵدۆم، جیانلویجی دۆرنارۆما، ئەشرەف حەكیمی ئیمزا كردووە، لەهەوڵدایە پێنجەم بۆند ئیمزا بكات و خالیدۆ كۆلیبالی یاریزانی یانەی ناپۆلی كردۆتە ئامانج، رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویكردۆتەوە كۆلیبالی دەیەوێت ریزی ناپۆلی بەجێبهێڵت و روو لەیانەیەكی تری دەرەوەی ئیتاڵیا بكات، بۆیە یانە پاریسییەكە هەوڵەكانی دەستپێكردووە تا ئەو یاریزانەش بگوازێتەوە ریزەكانی، لەبەرامبەردا یانەی ناپۆلی دەستبەرداربوونی ئەو یاریزانەی رەت نەكردۆتەوەو مەرجی ئامادەیە بە 30 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت، كە وەرزی رابردوو بۆندێكی بەو برە پارەیەی یانەی مانچستەر یونایتدی بۆ كرینی كۆلیبالی رەتكردۆتەوە جێگەی باسە خالیدۆ كۆلیبالی لەساڵی 2014ەوە پەیوەندی بەیانەی ناپۆلی-یەوە كردووەو لەو ماویە لە 283 یاریدا بەشداربووەو خاوەن 11 گۆڵە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە