.
09:07 PM - 24/07/2021
به‌هۆی هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان و له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتیی شاره‌كه‌مان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رجه‌م دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م/ ده‌بێت سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، هیچ هاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییه بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.
دووه‌م/ به‌یانی یه‌كشه‌مه 2021.7.25، یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانه دوای پشووی ڕۆژانی جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی جه‌ژن و ڕێكخستنی مه‌راسیمی تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
2021.7.24
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە