کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیوادارم لەبەخشیندا وانەیەک لەتورکەکانەوە فێربین

.

10:12 AM - 24/07/2021

هیوادارم لەبەخشیندا وانەیەک لەتورکەکانەوە فێربین

جوتیار شەریف - یٔەڵمانیا
تورکەکان لە یٔەڵمانیا کۆمیونیتی بەهێزیان هەیە لەهەرشارێک، سندوقی هاوبەشیان هەیەو پارەی خێرو بەخشین دەکەنە یٔەو سندوقەوە ...

جگە لەخێرو بەخشین، هەر گەنجێکی یٔیشکەر مانگانە ١٠یۆرۆ دەبەخشێتە سندوقەکە کەهەرهیچ نیە وەک یٔەوەیە لای خۆمان گەنجێکی یٔیشکەر ١٠هەزار ببەخشێت! هەر خێزانێکیش لەیٔیشکەرێک زیاتری هەبێت مانگانە ٥٠یۆرۆ دەبەخشێتە سندوقەکە ...

بەپارەی یٔەو سندوقە ژیانێکی خۆش و پڕ لەخۆشگوزەرانیان بۆ تورکەکانی هەرشارێک دروستکردوە، یٔەگەر کوڕی یەکێکیان ژن بێنێت هەمو خەرجیەکەی لەسندوقەکە بۆدەکەن یٔەگەر گەنجێکیان لەزانکۆ بخوێنێت تا تەواو دەبێت ناهێڵن پێویستی بەهیچ بێت هەمو خەرجیەکەی لەسندوق بۆ دەکەن! تەنانەت یٔەگەر گەنجێکیان سەیارە بکڕێت لەم سندوقە یارمەتی دەدەن سەیارەیەکی باشتر بکڕێت، تورکەکان هەمویان سەیارەی جوانیان پێیە!!

 لەشارۆچکەیەکی وەک ماربۆرگ هەرکەس قوربانی بکات پارەی یەک سەر حەیوان دەبات بۆ سندوقەکە یٔەوانیش بەپێی ژمارەی تورکەکانی شارۆچکەکە حەیوان سەردەبڕن بەجۆرێک هەر ماڵێک ٣کیلۆ گۆشتی بەرکەوێت و هەر کەسێکی تەنها ١کیلۆ، باقی تری پارەکە لەسندوقەکەدا دەمێنێتەوەو بۆ چارەسەرکردنی کێشەو تەنگانەی یەکێکی تریان بەکاری دێنن.

تەنانەت خێرکردنەکەشیان هەڕەمەکی و بەفیڕۆدان نیە وەک لای یٔێمە دەکرێت ...!!!

هەر بۆیە لەو شارۆچکەی ماربۆرگە تورکەکان بەپارەی سندوق کارگەیان کڕیوەو قازانجەکەی بۆ سندوق دەگەڕێتەوە!

یٔاخ، یٔەفسوس! یٔەگەر یٔێمەش لەهەر شارو شارۆچکەو گەڕەک و دیهات و گوندێک سندوقێکی یٔاوامان هەبوایەو کۆمەڵێک خەڵکی دەستپاک سەرپەرشتیان بکردایە دەمانتوانی بەپارەی یٔەو سندوقە هەمو کێشەکانی خۆمان چارە بکەین و یٔەوەندە نەکوڕێزێنەوە!

یٔەوکاتە لەکوردێکی کوڕوزاوەوە دەبوین بەکوردێکی بەهێز هیچ کەس توانا و هێزی یٔەوەی نەبو بمان شکێنێت و بەکەممان بزانێت!!

زۆربەی یٔەوتورکانەی هاتونەتە یٔەڵمانیا لەهەژاری و نەداریدا هاتون بەڵام لێرە وابەهێزبون خەریکە جێگە بەیٔەڵمانەکان لەق دەکەن!

تورکەکان قسەیەکیان هەیە یٔەڵێن " تورک لەهەرکوێ بێت بەهێزە تورکی لاوازمان نیە" بەڕاستی منیش تێگەشتم بۆچی تورک بەهێزە ...

تێبینی: بابەتەکە یٔیسلام و دینداری نیە تۆ تورک نەبی بمریت لەبرسا یەک سەنتت نادەنێ وە یٔامەدەش نین یەک تەنگانەت بۆ چارەبکەن یٔەگەر لەپێش چاویان ٢٤کاتژمێر سەرت لەسەر بەرماڵ بێت، کەچی یٔامادەن لەپارەی یٔەو سندوقە یارمەتی مەشروبخۆرو دەرمانکێشێکی خۆیان بدەن!!!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە