کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی بەریتانیا كۆبووەوە

.

12:10 PM - 23/06/2021

قوباد تاڵەبانی پێشوازیكرد لە ستیفن هیكی باڵیۆز و جیمس تورنتن كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و لەبارەی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان كرد.

لە دانیشتنێكدا كە تایبەت بوو بە ماڵئاواییكردن لە لە باڵیۆز و كونسوڵی بەریتانیا ئەمڕۆ ( 23 حوزەیرانی 2021) قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەردوووكیانی كرد لە هاوكاریكردنی هەمەجۆری هەرێمی كوردستان و پاڵپشتیكردن لە رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و پرۆسەی چاكسازی و هیوای خواست لە قۆناغی داهاتوودا سەركەوتووبن لەكار و ئەركی نوێیان.

لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی عێراق لە تشرینی یەكەمی داهاتوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئامادەكاری باش بكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری سیاسی و لە سایەیدا حكومەتێك دروست بكرێت كە جێگای متمانەی هەموولا بێت.

شاندی بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكان دووپات كردەوە و پابەندیی وڵاتەكەی خستەڕوو بە پشتیوانیكردن و هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە