کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سانتۆس تەئكید لەئامادەیی پورتوگال دەكات بۆ روبەروبونەوەی فەرەنسا

.

11:35 AM - 23/06/2021

 لەلایەكی ترەوە فرناندۆ سانتۆس راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی لەئامادەیی هەڵبژاردەكەی كرد بۆ یاریەكەی فەرەنسا لەجەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆ   سانتۆس لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیە ئاشكرای كرد: هەڵبژاردەكەی دەگەرێتەوە بۆ ئاستی راستەقینەی خۆی لەپێناو تۆمار كردنی بردنەوە بەرامبەر بەفەرەنسای پاڵەوانی جیهان   راهێنەرەكەی پورتوگال وتی: لەیاریەكەمان بەرامبەر ئەڵمانیا ركابەریەكی بەهێزمان كرد   ئێستا یاریزانەكانمان پشوویان وەرگرتووە  و  تواناكانیان بۆ گەراوەتەوە   ئاماژەی بەوەكرد: شیكردنەوەیان بۆ یاریەكە كردووە لەگەڵ سەرجەم یاریزانەكان و گفتوگۆیان لەبارەی ئەو هەڵانە كردووە كە لەیاری پێشوو ئەنجامییان داوە لەپێناو راستكردنەوەی بەباشترین شێواز   بۆ ئەم یاریە هەمووان لەسەر ئەوە كۆك بوون كە ئەوە ئەو شێوازە نەبووە كە پێویست بوو یاری پێ بكەن   لەكۆتایی قسەكانیدا سانتۆس جەختی لەوەكردەوە : پێویستە بەشێوازێكی باشتر هێرش بكەن و بەباشترین شێوەش بەرگری بكەن لەپێناو بەدی هێنانی ئامانجەكەمان كە بردنەوەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە