.
04:29 PM - 22/06/2021
روونكردنەوەیەك بۆ رایگشتی
سەعات ( ١١:٣٠ ) شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانیتر لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەئەرکێکی رەسمیدا بوون لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان. لەوكاتەدا شۆفێرێک پابەند نابێت بەڕێکارو رێنماییە یاساییەكان و لەمەشەوە گرفت دروستبوو، دواتر ئەو كەسە ھێزێکی چەکدار بەکاردەھێنێت بەشێوازێکی دەرچوو لە یاسا و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزە ھاوبەشەکە دەبنەوەو دەرئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزەكانی فریاكەوتنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران بەمەبەستی چارەسەر .
ئێمە لە کاتێکدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین، رێوشوێنە یاسییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە كە؛ ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ئارامی شار و لەوپێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە