کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راهێنەری هەڵبژاردەی چیك مەترسیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرادەكات

.

10:13 AM - 22/06/2021

یاروسلاڤ سیلهاڤی راهێنەری هەڵبژاردەی كۆماری چیك پێش روبەروبونەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەجەولەی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆ رایگەیاند : هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تینوی تۆمار كردنی گۆڵە   وتیشی ئینگلتەرا خاوەن ژمارەیەك یاریزانی نایاب و راهێنەرێكی بەتوانان دەزانن چۆن لەیاریگای خۆیان یاری بكەن   ئەوەش وا دەكات ئەركمان زۆر قورس بێت  و یاریەكەش جیاوازە لەدوو یاری رابردوومان بەرامبەر كرواتیا و سكۆتلەندا    لەبەرئەوەی ئەوان تینوی گۆڵ تۆمار كردنن دەیانەوێت بەتۆماركردنی گۆڵ سەركەوتن تۆمار بكەن   لەبارەی مەترسیەكانی هاری كەینی هێرشبەری ئینگلتەرا راهێنەرەكەی چیك وتی : های كەین هێرشبەرێكی نایابە .. زۆر زیرەكە و گۆڵكارێكی بەتوانایە و وازی لێ ناهێنن بەتەنها بێت و پێویستمان بەدوو یاریزانە چاودێری بكات    بەڵام دەمانەوێت ئەو كارە بكەین كە توانیمان لەپراگ ئەنجاممادا كاتێك لەپاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2020 سەركەوتنمان لەبەرامبەر ئینگلتەرا تۆمار كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە