کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی سەردانی دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی کرد

.

04:13 PM - 10/06/2021

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی دکتۆر فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی کرد.

لەدیدارێکدا تاوتوێی پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان کرا و بەبایەخەوە ھەڵسەنگاندن بۆ یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی کورد لەناوەند کرا و پەرۆشیی یەکێتی بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد لەبەغدا دووپاتکرایەوە.

هەر لەدیدارەکەدا باس لە گرنگی کاری پێکەوەیی و هاوبەشی هێزە کوردییەکان کرا لە بەغدا لەپێناو دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی مافە دەستووری و یاساییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە