کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پ.د. زاهیر كەریم لە دووسیمناری زانستی و ئەكادیمیدا

.

03:08 PM - 07/06/2021

پ.د. زاهیر كەریم لە دووسیمناری زانستی و ئەكادیمیدا
د. ژینۆ عەبدولڵا
 لەچوارچێوەی چالاكییە زانستییەكانی بەشی زمانی عەرەبی, كۆلێژی زمان,زانكۆی سلێمانی, یٔەكادیمی ومامۆستای بەشی زمانی عەرەبی,پ.د.زاهیر لەتیف كەریم , ڕۆژی یەكشەممە 6 / 6 /2021, دوو سیمیناری بەزمانی عەرەبی پێشكەش بەمامۆستایانی بەش كرد بەنێوی" المپاقفە فی الفلسفە الڤاهراتیە" و "الإپاریە فی النص الادبی".
لەیەكەمیاندا پێشكەشكاری سیمنار یٔاماژەی بەخوێندنەوەیەكی نوێی زاراوەی ""المپاقفە"كرد ویٔەم زاراوەیەی بەستەوە بەچەمكی فینۆمینۆڵۆژیاوە. لەم بارەیەوە گوتی: "المپاقفە" (تێكەڵبوونە ڕۆشنبیرییەكان) بریتیە لەكورتكردنەوەی دەق لەبازنەی ڕۆشنبیرییەتە جیاوازەكاندا. یان دایەڵۆگی ڕۆشنبیرییەتە جیاوازەكان  وبەگەڕخستنیان لەچوارچێوەی پڕۆسە پەیوەندییەكاندا.بەدیوێكی تریشدا بریتیە لەكۆكردنەوەوتێكەڵبوونی ڕۆشنبیرییەتە جیاوازەكان لەبازنەیەكی دەقی دیاریكراو.هەموو یٔەمانەشی یەكسان كرد بەچەمكی لێكدراوە گەردوونییەكان كەسنوورەكەی دیاریكراو نیە وبەشێوەیەكی سروشتی دێتە نێو بازنەیەكی كلتووری سەرەتایی یٔەویش بەمەبەستی بەشداریكردن وگۆڕینی سستمی ژیان.یٔەمانەش  پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەیٔەزموونە زگماكییە هەستییەكانەوە هەیە كەسەرچاوەكەی فینۆمینۆڵۆژیایە,دواتریش یٔەم یٔەزموونە پێدەنێتە قۆناغی دەزگا مەعریفییەكانەوە.لەم ڕووەوە,یٔاماژەی بەبۆچوونەكانی هیگڵ وهۆسرڵ كرد كەدەڵێن دەق لەبنەڕەتدا ڕاستییەكی فینۆمینۆڵۆژیایە ولەوێشەوە پڕۆسەی تێگەیشتن وهەستكردن بۆ شتەكان سەرهەڵدەدەن.یٔەمە لەكاتێكدا بابەتەكانی مرۆڤ بەشێوەیەكی گشتی پێویستیان بەگرنگیدانی پێغەمبەران وفەیلەسوف ونووسەر وشاعیرانە,یٔەویش بەوەی بابەتەكان شایستەی یٔەوەن ڕاڤە وهەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت.
دواتر,پ.د.زاهیر لەتیف كەریم یٔاماژەی بەوە كرد كەهەر دەقێك دەرهاویشتەی پێكهاتە ڕۆشنبیرییەكانە ویٔیستاتیكای دەقیش بەندە بەم پێكهاتەیەوە.گەر پێكهاتەكان بەتاڵ كرانەوە یٔەوا دەقەكان وەك جەستەیەكی بێ ڕۆحیان لێ دێت.هەر لەبەر یٔەمەشە هەر دەقەو جۆرێك لەپێكهاتەی ڕۆشنبیری كەلەهەموو ڕوویەكەوە جیاوازە لەپێكهاتەی دەقێكی تر.تەنانەت كەسێتی بەرهەمهێنەر لەدەقێكەوە بۆ دەقێكی تر گۆڕانكاریان بەسەردا دێت.لەكۆتایدا چەمكی بەتێكەڵبوونە ڕۆشنبیرییەكانی خستە نێو سێكوچكەی نێنەر ونامە و وەرگرەوە, بەوەی نێنەر تەنها بەرهەمهێنەر نیە بەڵكو پێكهاتە ڕۆشنبیرییەكانیشە.نامە تەنها بریتی نیە لەناوەڕۆك بەڵكو بریتیە لەكەرەستەی پێكهاتە ڕۆشنبیرییەكان و,وەرگریش مەودا ڕۆشنبیرییە خوێندنەوەییەكان,كەیٔاستەكانی زۆر فراوانن وەك یٔاستی تێگەیشتنی وچێژی وداهێنانی وڕاڤەیی وسیمیۆڵۆژیایی وهەڵوەشاندنەوەیی ...هتد.نموونە پراكتیكەكانیش بریتی بوون لە (بدر شاكر السیاب ) و (نازك الملایٔكە). بەر لەوەی كۆتایی بەم سیمنارە بێت, پێشكەشكار جەختی لەوە كرد كەجیاوازی گەورە هەیە لەنێوان (المپاقفە) و(التپاقف) بەوپێیەی یٔەوەی دواییان خۆی لەپڕۆسەی دەسەڵات وكۆیلاتیەتیدا دەبینێتەوە, یان هێزی دەسەڵاتە زلهێزەكان دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر كۆمەڵگە بچووك ولاوازەكان بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی سەرجەم یاسا كلتوورییەكانی هەروەك چۆن یٔەدەبی عەرەبی وفارسی لەبەرامبەر یٔەدەبی كوردی كڵاسیكیدا یٔەنجامیاندا.

لەسیمیناری دووهەمدا, بابەتێكی هەستیار كەبۆ یەكەم جار لەسەر یٔاستی لێكۆڵینەوە یٔەدەبییەكان یٔەنجام دراوە, یٔەویش بریتیە لەدۆستگەرایی. پێشكەشكار جەختی لەسەر پێناسەی كۆمەڵێك زانا وپسپۆڕی یٔەم زاراوەیە كرد وگوتی: پۆڵ یٔێكمان دەڵێت, دۆستگەرایی بریتیە لەبەها زاڵە جوانەكان وخودە یٔەكتیڤ وكاریگەرەكان دەبنە ڕێنیشاندەر وگەیەنەری یٔەم بەهایانە, بەمەبەستی دەستنیشانكردن وگۆڕینی یٔاڕاستەی بیركردنەوەكانی تاك وكۆمەڵگا.بەلای پۆڵ ڕیكۆر یشەوە دۆستگەرایی بریتیە لەویژدان كەیٔەم ویژدانە دەبێتە چەقی ڕەوشتەكان ولەوێشەوە یاسا ڕەوشتییەكان بڵاو دەبنەوە بەسەر تێكڕایی خەڵكیدا.
دواتر یٔاماژەی بەهۆكاری سەرهەڵدان وبایەخدانی یٔەم زاراوەیی كرد.لێرەدا خودە بەیٔەزموونەكان یٔەركێكی قورس وگرانیان دەكەوێتە سەرشان, بەوپێیەی زیاتر هەست بەشتەكان دەكەن.لەبەشێكی تری یٔەم سیمینارەدا پێشكەشكار یٔاماژەی بەسێ ڕەهەند وتوخمی سەرەكیدا كەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەدۆستگەراییەوە هەیە, یٔەوانیش, توخمە مەعریفییەكانی ڕەوشت كەخۆی لەیٔاڕاستەكردنی تاك وكۆمەڵگادا دەبینێتەوە. توخمە ڕەفتارییەكانی ڕەوشت كەخۆی لەتێگەیشتن وهەستكردندا دەبینێتەوە, سێهەمشیان,توخمە هەڵچوونییەكان كەخۆی لەبەرپرسیارێتی مەسەلە هەستیارەكاندا دەبینێتەوە.یٔەم توخمەشی دابەشكرد بەسەر سێ جۆر لەهەڵچوون,یٔەوانیش هەڵچوونییە یٔەرێنییەكان وهەڵچوونە نەرێنییەكان وهەڵچوونە بێ لایەنییەكان.نموونەی پراكتیكی بۆ یٔەم سیمینارە كەسێتی پێغەمبەری یٔیسلام بوو (محمد. د.خ).یٔەمە لەكاتێكدا پێشكەشكار, لەم دواییەدا, لێكۆڵینەوەیەكی یٔەكادیمی وزانستی لەسەر یٔەم بابەتە بڵاوكردەوە بەنموونەی چیرۆكی "ڕێبوارێكی سەرگەردان ی گەلاوێژ".
لەكۆتایدا مامۆستایانی یٔامادەبوو چەندین پرسیاریان یٔاڕاستەی پێشكەشكار كرد, پرسیارەكانیش,سەرجەمیان, وەڵام درانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە