.
09:07 PM - 17/05/2021
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/٥/٢٠٢١ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت ڕەسول بە هاوڕێیەتی د. دارا ڕەشید ئەندامی سەرکردایەتی و ڕێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی هەولێر و چەند نەخۆشێک کردو بەشداری لە چەند پرسەیەکیش کرد. لەمیانی سەردانەکانیدا شاڵاو کۆسرەت ڕەسول بەگرنگیەوە باسی لە رۆڵی تێکۆشەران کردو دووپاتی کردەوە کە ئەمڕۆ بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەرانە. هاوکات لەکاتی بەشداریکردنی لە پرسەکاندا، شاڵاو کۆسرەت ڕەسول پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبووان کرد و هیوای خواست دواناخۆشیان بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە