کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتیارێکی دانیشتوی کەرکوک لە زێی دوکان خنکا

.

10:21 AM - 16/05/2021

ناوی عەلی عەبدوڵا ئەحمەد دانیشتوی شاری کەرکوکە  و موالید  ١٩٩٤ ،

پەیامنێرمان لەشوێنی ڕوداوەکە ڕای گەیاند لەکاتی مەلەکردن دا ئەو گەشتیارە خنکاوە هەرزوش تەرمەکەی دەر هێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا

لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەمە دوەم کەشتیارە لە ئاوی دوکان بخنکێت،

ئەمە لەکاتێکدایە کە دەیان تابلۆیی ڕێنمای گەشتیاری له سەر زێی دوکان و دەریاچەی دوکان دانراوە بە هەرسێ زمانی (کوردی عەرەبی ئینگلیزی نوسراوە مەلەکردن قەدەغەیە) بەڵام بەداخەوە گەشتیاران پابەند نابن و ڕوداوی لەو شێوەیەی لێ دەکەوێتەوە،

شاڵاو احمەد پەیامنێری دوکان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە