کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

منداڵپارێزی کوردستان دیاری جەژنی بەخشیە منداڵان

.

10:36 PM - 11/05/2021

1416 منداڵ دڵخۆشبوون بە وەرگرتنی دیاری جەژن و هاوکاری خۆراکی منداڵپارێزی کوردستان لەڕۆژی 6 / 5 / 2021، بەهاوکاری چەند خێرخوازێک دەستیکردووە بە دابەشکردنی (هاوکاری ماددی و دیاری جەژن و جل و بەرگ و بەشەخۆراک) بەسەر سودمەندانی پرۆگرامی (پاراستنی منداڵ، گرتنەخۆی منداڵ و و تەندروستی و پەروەردە)ی منداڵپارێزی کوردستان لەشارەکانی سلێمانی، هەولێر، کەرکوک، هەڵەبجە و شاروشارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری. * (168) منداڵ یارمەتی کاتییان بە بڕی (25,046,250) وەرگرتووە. * (876) منداڵ پاکێجی خۆراکیان وەرگرتووە. * (254) منداڵ جل و بەرگیان وەرگرتووە. * (115) منداڵ گۆشت و مریشکیان وەرگرتووە. * (3) منداڵ تەلەفزیۆن و 2 فێنککەرەوەیان وەرگرتووە. * (16) منداڵ لە شاری دهۆکیش کەچارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن دیاری جەژنیان پێشکەشکرا. منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی (حاجی سەعد کۆڵەک، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، مەریوان حاجی جەمال، ئازاد جەمال، تەحسین فەتحوڵا، شلێر فەتحوڵا، شادیە فەتحوڵا، د. بەشیر، مامۆستا ژوان، مامۆستا نیگار، یوسف زێڕین، د.ئایدن ماچین) و سەرجەم ئەو خێرخوازانە دەکات کە هاوکاریەکانیان دابینکرد و رەزامەند نەبوون ئاماژە بە ناوەکانیان بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە