کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بەیاننامەیەكی دژی هەرێم دەركرد

.

04:50 PM - 11/05/2021

كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بەیاننامەیەكی دژی هەرێم دەركرد

كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدا بەریتانیا ئەو سزایەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستانی عێراقی بینیووە كە پەیوەستە بە دۆسێی 5 سزادراو لە چالاكوان و رۆژنامەنووسان كە لە 6ی ئایاری 2021 دەركراوە.
 لە تویتەكەی كونوسڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ئاماژە بەوەشدراوە مایەی نیگەرانییە كە لە بەڵگەكانی دادگادا ئاماژە بە كۆبوونەوە لەگەڵ كونسوڵخانە بیانییەكان كراوە، كە نابێت بینین و كۆبوونەوەی دیپلۆماتكارانی بیانی بە تاوان دابنرێت .
 لە كۆتایی تویتەكدا هاتووە حكومەتی بەریتانیا داوا دەكات هەرێمی كوردستانی عێراقیش هاوشێوەی هەر شوێنێكی تر لە جیهاندا پابەندبوونی تەواوی هەبێت بە رێوشوێنە یاساییەكان و سەروەریی یاساوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە