کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جموجۆڵی بازرگانی بۆ 24 سەعات لە خاڵی سنوری باشماخ ڕادەگیرێت

.

03:21 PM - 11/05/2021

لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان جموجۆڵی بازرگانی بۆ بیست و چوار سەعات لە خاڵی سنوری باشماخ ڕادەگیرێت، ڕاكرتنی جمووجۆڵی بازرگانی تەنها یەكەم ڕۆژی جەژن دەبێت، ڕۆژانی دواتر ئاڵوگۆری بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە، سەبارەت بە هاتوچۆكردنی هاوڵاتیان و گەشتیاران لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لەخاڵی سنوری باشماخەوە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەرێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: لەلایەن ئێرانەوە قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیان بۆ ئەو وڵاتە تا 21-5  درێژكراوەتەوە و تەنها ڕێگە بە ئەو كەسانە دەدرێت كە بە مەبەستی نەخۆشی و خوێندن یاخود كارتی مانەوەی ئەو وڵاتەیان هەیە.

5rzv8vfXQoM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە