کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاد جەبار: بەمزوانە پڕۆژەیاسای بودجە دەگاتە پەرلەمانی كوردستان

.

04:43 PM - 10/05/2021

 (زیاد جەبار) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: چاوەڕوان دەكەین  بەمزوانە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی هەرێمی كوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبكرێت ‌و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.
زیاد جەبار ڕاشیگەیاند: ماوەی 7 ساڵە پڕۆژەیاسای بودجە نەهاتۆتە پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادەكراوە ‌و لە ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت‌و لەوێشەوە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی تەئكیدی كردەوە، پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەلای ئەوانەوە زۆر گرنگە، چونكە شەفافیەت لە داهات ‌و خەرجی دروست دەبێت ‌و چارەسەری ئەو ناعەدالەتیەش دەكات كە لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكاندا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە