کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هایكو ماس دانوستانەكانی ڤیەنا لەدۆخێكی ئەرێنی بەرێوەدەچێت

.

02:16 PM - 10/05/2021

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە دانوستانەكانی ڤییەنا لەدۆخێكی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت.
پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لەشاری برۆكسل، هایكو ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند دانوستانەكانی ڤییەنا لەبارەی زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران قورسە ، بەڵام لەدۆخێكی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا تەئكیدی كردەوە لەوەی پابەندبوونی تەواوی ئێران بەرێككەوتنی ئەتۆمی تەنیا رێگاچارەیە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
راشیگەیاند لەگەڵ ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و جۆزیب بوریل كۆمسیاری یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەكی و ئاسایش ڕاپۆرتێك پێشكەش دەكەن لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دانوستانەكانی ڤیەنا و تایبەت بە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە