کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دوو هەفتەی نمایشیدا داهاتێکی زۆری بە دەستهێنا

.

02:11 PM - 06/05/2021

فیلمی «Mortal Kombat» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، توانی لە ماوەیەکی کەمی نمایشیدا لە سەر شاشەی سینەماکان داهاتێکی زۆر بەدەستبهێنێت.

فیلمەکە لە کۆتایی مانگی چواردا چووە سەر شاشەی سینەماکان لە ماوەی دوو هەفتەی نمایشیدا بڕی 66 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەسهێناوە.

فیلمی «Mortal Kombat» بەرهەمی ئوسترالیا و ئەمریکایەو ژمارەیەک ئەکتەری دیار رۆڵی تێدا دەبینن لەوانە: شین هان، وان هیریۆکی، جۆ ئیلزی، لۆدی لین، جیسیکا ماکنامی، جوش لاوسۆن، تادانۆبۆ ئۆسانۆ، برۆکس ئێلزی» و چەندین ئەکتەری تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە