کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی ئاو لە هەرێمی كوردستان كەمكرایەوە

.

06:06 PM - 04/05/2021

نرخی ئاو لە هەرێمی كوردستان كەمكرایەوە
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەكوردستاندا هاتووەتە ئاراوەو بەرەچاوكردنی باروگوزەرانی هاووڵاتییان هەستاین بەرێكخستنەوەو دەستكاریكردنی رێنماییەكانی پێشتر بەشێوەیەك كە بگونجێت لەگەڵ گوزەرانی هاووڵاتییان و ئەو دۆخەی كە هەیە.
(ئاری ئەحمەد) لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی پێوەری ئاو لە 45 هەزار دینار زیاتر پارە لە هیچ هاوبەشێكی ماڵان وەرناگیرێت واتە ئەگەر هاوبەشێك كرێی ئاوی زیاتر لە 45 هەزار دینار بۆ بێتەوە ئەوا كەمدەكرێتەوە بۆ 45 هەزار دینار و تەنیا ئەوەندەی لێ وەردەگیرێت.

L4XrIRXZUn0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە