کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێكۆڵینەوە لەگەڵ شەش یانەكەی ئینگلتەرا دەكرێت لەسەر سوپەرلیگ

.

10:57 AM - 04/05/2021

 یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرەسمی دەستی كردووە بەلێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو شەش یانەیەی پریمەرلیگ بەشدار بوون لەدامەزراندنی خولی سوپەری ئەوروپی   یانەكانی مان یونایتد و مان سیتی و لیڤەرپوڵ و چیڵسی و تۆتنهام و ئارسناڵ لەناو ئەو 12 یانەیە بوون دامەزراندنی خولی سوپەری ئەوروپییان راگەیاند كە فلۆرینتنیۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید سەرۆكایەتی دەكرد   بەڵام دوای تەنها 48 سەعات و بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی زۆرەوە یانەكانی پریمەرلیگ پاشەكشەیان لەو پرۆژەیە كرد   لای خۆیەوە وتەبێژێك بەناوی یەكێتی تۆپی پیچی ئینگلتەرا ئاشكرای كرد: لەهەفتەی رابردووەوە دەستیان بەلێكۆڵینەوەی رەسمی كردووە لەبارەی پرۆژەی سوپەر لیگ و بەشداری كردنی شەش یانەكەی ئینگلتەرا و داوایان لەو یانانە كردووە بەرەسمی سەرجەم زانیاریەكان پێشكەش بكەن لەبارەی هۆكاری بەشداری كردنیان   ئاماژەی بەوەشكردووە: لەگەڵ گەیشتنی ئەو زانیاریانە دەست بەهەنگاوی پێویست دەكەن لەسەر ئەو دۆسیەیە تا دەگەنە راستی روداوەكە و سزادانی ئەو یانانە لەسەر ئەو كارەیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە