کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رامۆس و میندی بۆ یاریەكەی چیڵسی ئامادەن و ڤاران دوركەوتەوە

.

10:57 AM - 04/05/2021

   هەریەكە لەسێرجیۆ رامۆسی كاپتن و فیرلاند میندی فەرەنسی لەشاری وەرزشی بەشدارییان لەراهێنانەكانی یانەكەیان كرد و بەوەش ئەگەری زۆرە بۆ یاریەكەی رۆژی چوارشەممە لەبەرامبەر چیڵسی ئینگلیزی ئامادەبن   گەرانەوەی ئەو دوو یاریزانە لەكاتێكدایە ئەو یانەیە تواناكانی رافایل ڤارانی بەرگریكاری فەرەنسی لەدەستداوە بەهۆی پێكان لەماسولكەكانی    لەبەیاننامەكەیدا یانەی ریاڵ مەدرید تەئكیدی لەدوركەوتنەوەی ڤارانی بەرگریكار كردووە و بۆ چاك بونەوەشی پێویستی بە10 رۆژ پشوو هەیە ئەوەش مانای ئەوەیە بەرەسمی لەبەرامبەر چیڵسی لەچامپیۆنس لیگ و سیڤیلیە لەلالیگا یاری ناكات    لەلایەكی ترەوە فیدی ڤالڤێردی هیواخوازە لەو یاریەدا بەشدار بێت وبۆ ئەوەش چاوەرێی ئەنجامی پشكنینەكانی دەكات بۆ دڵنیابوون لەتێپەراندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا   لای خۆیەوە زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی شاهانە چاوی لەوەیە بارودۆخی رامۆس و میندی باش بێت تا لەیاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا لەبەرامبەر چیڵسی بەشێوەیەكی سەرەكی بەشدارییان پێ بكات   كە لەپێناو پاراستنی زێدان لەیاریەكەی ئۆساسۆنا لەلالیگا بەشداری بەرامۆس نەكرد تا بەتەواوی لەروی جەستەییەوە ئامادەی بكات بۆ یاریەكەی رۆژی چوارشەممە بەڵام بارودۆخی جەستەیی میندی باشترە و بەچڕی راهێنانی كرد   یانەی شاهانە چاوەرێی هەڵكردنی گڵۆپی سەوز دەكات بۆ بەشداری پێكردنی ڤالڤێردی كە شەممەی رابردوو پشكنینی كۆرۆنای بۆ كراوە و زێدانیش تا كاتی ئاشكرا كردنی ئەنجامی پشكنینی ئەو یاریزانە پێكهاتەكەی راناگەیەنێت    ئەمرۆش یانەی ریاڵ مەدرید بەئامادەبونی سەرجەم یاریزانەكان راهێنانەكانی درێژە پێدا بەبێ بەشداری كردنی دانی كارفاخال و لۆكاس ڤاسكێز و رافائیل ڤاران

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە