کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە باڵیۆزی روسیا لە بەغدا

.

05:18 PM - 21/04/2021

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا لە عێراق بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكەی.
لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و كاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاكاندا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات، هەروەها پێشهاتەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتییەكانی جێی بایەخی هەردوو لا خرایە روو و تەئكیدیشكرایەوە لە پابەندبوون بە دیالۆگ بۆ پتەوكردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر و كەمكردنەوەی ئەو گرژییانەی كە كاریگەری خراپ دەكاتە سەر دەرفەتی گەشەدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەكە و گرنگی كاری هاوبەش و تێپەڕاندنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، هاوكات دووپاتیكردەوە: لەوەی عێراق ببێتە جەمسەرێك بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكەدا.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ستایشی هەوڵەكانی باڵیۆزی روسیای كرد لە ماوەی ئەركەكەی لە عێراق دا، كە بەشێوەیەكی باش كاریكردووە بۆ گەشەدانی پەیوەندییەكانی نیوان هەردوو وڵات و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوویدا.
لەو روانگەیەشەوە باڵیۆزی روسیا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری و بەهێزكردنی سەروەری عێراق و خواستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لە تەواوی بوارەكان لەگەڵ عێراق دووپاتكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە