کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆناڵدۆ بەرامبەر ئەتڵەنتا یاریی ناكات

.

11:48 AM - 18/04/2021

ئەندریا پێرلۆی راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بەشداری نەكردنی ئەستێرەو گۆڵكەری یانەكەی لەیارییەكی بەهێز و گرنگی خولی یانەكانی ئیتاڵیا راگەیاند كە كریستیانۆ رۆناڵدۆیە، بریارە ئەمڕۆ لەمیانی یارییەكی هەفتەی 31ی خولەكە هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەتڵەنتا بەیەكبگەن، بۆ ئەو یارییە پێرلۆ ئاشكرایكردووە ناتوانێت بەشداری بەرۆناڵدۆ بكات، ئەمەش بۆ هۆی پێكانەوەیە كە لەماسولكەكانی رانیدا هەیەتی، لەمبارەیەوە ئاشكرایكردووە كاستی پزیشكی یانەكە پێ راگەیاندووە بەشداری بەیاریزانی ناوبراو نەكات و پشووی پی بدات، هەروەها وتیشی: زۆر بەداخەوە بۆ ئەو یارییە گرنگە ناتوانم بەشداری بەرۆناڵدۆ بكەم، كە لەیاریی پێشووی یانەكە لەبەرامبەر جەنەوا دووچاری پێكان بووە، پێویستی بەكاتی زیاتر هەیە تا چاك بێتەوە، بۆیە هەوڵدەدەین بۆ یاریی داهاتوو كە بەرامبەر یانەی پارمایەو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجامدەدرێت ئامادەی بكەین، هەروەها پێرلۆ ئاماژی بۆ ئەوە كردووە كریستیانۆ بەهۆی ئەنجامدانی یاریی زۆر لەگەڵ یانەكەو هەڵبژاردەی پورتوگال دووچاری ماندوبونێكی زۆر بووە، جێگەی باسە رۆناڵدۆ لەم وەرزە پێشەنگی گۆڵكەرانی كاڵچۆی بە 15 گۆڵ گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە