کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشیاری بەکاربەر و ڕەفتاری بەرهەمهێنەر لە ڕەمەزاندا

.

11:09 AM - 14/04/2021

هۆشیاری بەکاربەر و  
ڕەفتاری بەرهەمهێنەر لە ڕەمەزاندا
عیماد مەحمود

بەگشتی لە تەواوی دونیادا نزیک لە  ۱.٥ یەک ملیارو نیو مسوڵمان لە ووڵاتانی دونیاداو لە تەوقیتی جیاواز یٔەم یٔەرکە بە جێ دێنن .
خەڵکی یٔێمەش هاوشێوەی ووڵاتان سەرقاڵی بەجێهێنانی یٔەم یٔەرکە یٔاینییەن ،
بەڵام بە  دۆخ و گوزەرانێکی  نا هەمواری سەختی یٔابوریدا  پێشوازی  لە مانگی  پیرۆزی ڕەمەزان دەکەین هاوشانی یەک کۆرۆنا ،دواکەوتن ، لێبڕینی موچە،  لە کارکەوتنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و  بەرزبوونەوەی  بەهای دۆلار  بە دینار و  چەند گرفتێکی دیکەی یٔابوری  بەرۆکی  خەڵکی یٔێمەی گرتووە کە  بێ  گومان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر ژیانی هاوڵاتی بە جێ هێشتوە...
یٔەوەی مەبەستمە یٔاماژەی پێ بدەم سلوکی بە کاربەر و بەرهەمێنە چۆن کاریگەریان لە سەر بازاڕ دەبێ .

هەرچی  بەکاربەرە، لەم مانگەدا  کە بە جۆرێ  مامەڵە لەگەڵ بازاڕ دەکات   ڕاستەوخۆ  سەر دەکێشت بۆ پەتایەکی یٔابوری کە یٔەویش هەڵاوسانی نرخە.
هەڵاوسانی نرخ چیە؟
دیاردەیەکی یٔابورییە کاتێک دروست دەبێ  کە نرخی شمەک و کاڵاکان چەند بەرامبەر  زیاد بکات  واتە دراو هێزی کڕینی لە چاو پێشوتریدا  لاواز ببێ.

لەم مانگەدا بۆ  یٔەو دیاردەیە بە ڕوونی ڕوودەدات؟
 سەرەڕای  یٔەوەی کە ڕۆژبوونمان  بیانوو یەکی  تێرو تەواو دەدات بە دەستەوە بۆمان، تا  کەمتر  لە کاردابین و کاژێرەکانی کارمان کەم دەکەینەوەو زۆبەی کاتەکان بە خەوتن و یٔیسراحەت  دەرچوونەوە  سەرف دەکەین، کە یٔەمەش ڕاستەوخۆ  کاریگەریگەری  لەسەر بەرهەم و داهاتمان هەیە ، هاوتەریب حاڵەتێکی  دەروونی و عادەتیشمان لا دروست دەبێ  کە خواستمان لەسەر  خواردن و کاڵاو جلوبەرگ بۆ دوو هێندە یان زیاتر  بەرز دەبێتەوە، کە بەشێکی پێداویستییەو دەبێ بە دەستی بێنین بەڵام لە هەمانکاتدا بەشێکی یٔەم زیادە ڕۆییە برتییە لەو حاڵەتە دەروونیەی کە لەماوەی بە ڕۆژوو بوونماندا بۆمان دروست دەبێ و وا دەکات چاو دەرونمان بە هیچ تێر نەبێ و هەموو تەرکیزمان لای  بەربانگە کە چۆن سفرەو خوانێکی فرە چەشنمان هەبێ ،  
بێ یٔاگاین لە لەوەی یٔەم حاڵەتە چ کاریگەریەکی خراپ بە دوای خۆیدا دێنێ .
گومانی تێدا نییە یٔەم زۆربوونەی خواست بۆ کاڵاو شمەکەکان وا دەکات بەشێوەیەکی  ڕاستەوخۆ هەڵاوسان بە دوای خۆیدا بێنێ ، بە تایبەت بۆ ووڵاتی یٔێمە کە خاوەن یٔابورییەکی لەسەر پێ و خاوەن بەرهەمی خۆماڵی نین بە پێی پێویست ، کە یٔەمەش  وا دەکات تەرازووی بازرگانیمان لاسەنگ ببێ و هاوردەی کاڵا و شمەکی دەرەکی بۆ چەند هێندە بەرزبێتەوە ،
وە لە هەمان کاتدا بیانوییەکی زۆر باش دەدەینە بە دەستەوە تا نرخی شمەک و کاڵاکان بەرز بکرێتەوە لە لایەن فرۆشیارەوە بە گشتی ، سەرەڕای  یٔەوە هۆکار  دەبین بۆ سەرفکردنی شمەک و کاڵای بەسەر‌ چوو
کەواتە گرنگە بەکاربەر  هۆشیارانەو یٔابوریانە هەڵسوکەوت بکات و خۆی بە دور بگرێت لە زیادەڕۆیی، وە  هۆکار نەبێ بۆ تێکدانی میکانیزمی بازاڕ کە  خواست و خستنەڕووە.
گرنگیشە بۆ بەرهەمهێنەر وە بازاڕ خەر خواست و هەڵپەی بەکاربەر نەقۆزنەوە و خۆیان لە قۆرکاری و گرانکردنی شمەک و کاڵاکانیان بپاریزن و هۆکار نەبن بۆ تێکدانی هاوسەنگی نرخ و بازاڕ .

هاوکات   یٔەم هەڵسوکەوت و ڕەفتارانەی بەکاربەر و بەرهەمهێن بەو جۆرەی  یٔاماژەمان پێدا هەرگیز  لەگەڵ ناوەرۆکی دینداری ڕۆژبوونماندا یەک ناگرێتەوەو دور لە سلوکی مرۆڤ بوون و  بڕوادارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە