.
04:30 PM - 11/04/2021
هاتوچۆی گەشتیاریی دەستپێدەکاتەوە
دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەو تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٠٢١/٢/٢٠ دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ عێراق بەڕووی گەشتیاراندا داخست، بەبڕیاری ئەو وڵاتە سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاریی دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاریی لەسنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا (٤/٢٠/ ٢٠٢١ بە داخراوی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی ( مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کارو مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە)، دەتوانن بچنە مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن.
ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لەسبەینێ دووشەمە ٢٠٢١/٤/١٢ەوه لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن.
ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە