کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا سزای ژمارەیەك كۆمپانیای چینی دەدات

.

11:17 PM - 08/04/2021

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا سەپاندنی سزای بەسەر حەوت قەوارەی چینیدا سەپاند كە تایبەتمەندن بەتەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و ئامێری كۆمپیوتەر لەجۆری سوپەر كۆمپیوتەر و ئاماژە بەوەشكراوە، كە ئەو كۆمپانیایانە مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا  و پشتیوانی لە سوپای وڵاتەكەیان دەكەن.
جینا ریمۆندۆ وەزیری بازرگانی ئەمریكا رایگەیاندووە ئامانج لەسەپاندی سزا نوێكان رێگرتنە لەوەی ئەو كۆمپانیایانە سوودمەند نەبن لەتەكنەلۆژیای ئەمریكی .
لایخۆیەوە سەرۆكی جێبەجێكاری بانكی جەی پی مۆرگان چەیسی ئەمریكی  پێشبینی ئەوەی كردووە كە چین لە 20 ساڵدا ببێتە خاوەنی گەورەترین ئابووری جیهان و ئابووری وڵاتەكەشیان لەكۆتایی ساڵی 2023 دا گەشەكردن بەخۆوە دەبینێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە