کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نمونەی خاكی 300 شوێنی جیاوازی كوردستان نمایش كرا

.

08:14 PM - 08/04/2021

لە یادی 21 ساڵەی كۆچی دوای مامۆستا برایم ئەحمەد، بەئامادەبوونی شاناز برایم ئەحمەد كچی كۆچكردوو و كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ژمارەیەك لەلێپرسراوانی باڵای حزبی و حكومی لەهۆڵی خاك  پرۆژەیەك بەدروشمی (زەڕەیەك خاكی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری) نمونەی خاكی 300 شوێنی جیاوازی كوردستان راگەیەندرا.
پرۆژەكە بۆ نیشاندان و نمایشی نمونەی خاكی پیرۆزی ناوچە جیاوازەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان وەك گوزارشتێكی واقیعیانە لەپیرۆزیی خاك و كاركردن و تێكۆشان و هەوڵەكانی مامۆستا برایم ئەحمەد بۆ خەبات كردن لەپێناو رزگاری كوردستان و بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەماندا.
لای خۆیەوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەبارەی گرنگی پرۆژەكەوە، لە لێدوانێكدا رایگەیاند خاك لای باوكم زۆر زۆر پیرۆز بوو، خۆشەویستی باوكم بۆ خاك و كوردستان، هاوكات سەرسامی بەو دێڕە شیعرە"زەڕەیەك خاكی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری وایكرد بیر لەوە بكەمەوە كە پرۆژەیەكی لەمشێوەیەی بۆ بكەینەوە.

FV0vJA8FMXA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە