کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆریای باشوور و ئەمریكا رێككەوتن

.

03:31 PM - 08/04/2021

ئەمریكا و كۆریای باشوور رێككەوتنێكیان لەبارەی دابینكردنی خەرجییەكانی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەكۆریای باشوور و ناوچەكە ئیمزاكرد، بەپێی رێكەوتنەكە كە هەتا ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، كۆریای باشوور زیاتر لە  ملیارێك دۆلار دەدات بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی ئەو هێزانە.
ئەمریكا نزیكەی 28 هەزار سەربازی لە كۆریای باشوور و ناوچەكە بەمەبەستی كەمكردنەوەی گرژییەكانی لەگەڵ كۆریای باكووردا جێگیركردووە، ئەوەش لە كاتێكدایە دابینكردنی خەرجی ئەو هێزانە كێشەیەكی گەورەی  ئیدارەكەی ترەمپ بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە