.
01:43 PM - 08/04/2021
ئەنجومەنی فەتوای ئیمارات لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: پەیوەست بە بەكارهێنانی ڤاكسین لە مانگی رەمەزان و پرسی مۆڵەتدان بە بەكارهێنانی لەكاتێكدا مسوڵمانان بەرۆژ دەبن كۆبوونەتەوە، لە كۆبوونەوەكە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نابێتە هۆی رۆژوو شكاندن.
ئەوەش هاتووە: بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەكان وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ نابێت لە كاتێكدا بەڕۆژووە.
ئەنجومەنی فەتوای ئیمارات رێنمایی مسوڵمانانیشی كرد بەوەی ئەگەر وەرگرانی ڤاكسینەكە ئازار یان سەختییەكی زۆریان لە ئەنجامی وەرگرتنی ڤاكسینەكە هەبوو، باشتر وایە رۆژووەكەیان بشكێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە