کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسرائیل هێرشی كردە سەر سوریا

.

11:00 AM - 08/04/2021

ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا بڵاویكردۆتەوە: ئیسرائیل بە مووشەك هێرشیكردۆتە سەر چەند بنكەیەكی سەربازی لە دەوروبەری شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا و بەو هۆیەوە ژمارەیەك سەرباز برینداربوون و زیانی ماددی زۆر بە بنكە سەربازییەكان كەوتووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: بەرگری ئاسمانی سووری بەرپەرچی هێرشە مووشەكییەكانی داوەتەوە و توانیوێتی چەند مووشەكێك بخەنە خوارەوە پێش ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی.
ئەوە لە كاتێكدایە بەردەوام ئیسرائیل بنكە سەربازییەكانی سوپای سوریا بۆردومان دەكات و روسیاش لە ڕێگەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە چەندین جار هۆشداری داوەتە ئیسرائیل كە هێرشەكانی رابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە