.
11:34 AM - 03/04/2021
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی کردنەوەی بازاڕدا بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٧ هەزار دیناری عێراقییە.
هەرچەندە، رۆژی ٣١ی مانگی رابردوو، پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی حکومەتی عێراقی پەسەندکرا و تیایدا، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا، بەڵام ماوەی دوو رۆژە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
لە ئێستادا، نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:
نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ ھەزار و ٧٥٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ ھەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی ٦ ھەزار دینارە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە