کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دهۆك پزیشكێكی دووگیان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداو منداڵەكەی رزگاركرا

.

06:20 PM - 02/04/2021

 پزیشكێك لە دهۆك ، دوای 16 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەر لەوەی گیانلەدەستبدات بە نەشتەرگەری كۆرپەكەی لەدایكبووەو ئێستاش دۆخی تەندروستی كۆرپەكەی جێگیرە.
سەرچاوەیەك لە تەندروستی دهۆك رایگەیاندووە، دكتۆر ئەڵماس محەمەد-ی تەمەن 30 ساڵ، دوای 16 ڕۆژ لە توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، بەڵام پێش گیان لەدەستدانی، بەنەشتەرگەری كۆرپەكەی لەدایكبوو، ئێستاش دۆخی تەندروستی باشە.  
ئەڵماس محەمەد، پزیشكی پسپۆڕی ددان بووە، 16 رۆژ بوو تووشی كۆرۆنا بووبوو، پێنج رۆژێش بوو لە نەخۆشخانە هێلدرابووە، شەوی رابردوو لەڕێی نەشتەرگەرییەوە كۆرپەكەی لەدایكبووە، هاوكات كچێكی تریشی هەیە كە تەمەنی دوو ساڵانە.      كۆرپەكەی دكتۆر ئەڵماس محەمەد كچە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە، ئەوەش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی ژنانی دوو گیانە لە دهۆك لە كەمتر لە هەفتەیەكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە