کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیەنراوێک لە فڕاکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان

.

03:03 PM - 01/04/2021

راگەیەنراوێک لە فڕاکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان
چەسپاندنی پشکی هەرێم لە بوجەی گشتی عێراق، ئەنجامی گەورە وکاریگەری ئەرێنی دەبێ لە چارەسەرکردنی کێشە وقەیرانە داراییەکانی  هەرێمی کوردستان .
ئەم ھەنگاوە مەزنە بەرھەمی پشوو درێژی و خەمخۆری بەڕێز قوباد تاڵەبانی و ھاوکارانی لە شاندی دانوستانکاری ھەرێم بوو،کە بە نەفەسی دیبلۆماتکارێکی لێزان و دەوڵەتمەدارێکی  واقیعبینانە،  هەم دلسۆز بۆ گەلەکەی، هەمیش ڕاستگۆ لەگەڵ پەیامەکەی،  درێژەیان بە گفتوگۆکان دا ، ھەورازو نشێوی زۆریان بڕی و کۆڵیان نەدا، تا سەرەنجام بە ئارامی و لێزانی لەپێناو ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی گەلەکەمان و مسۆگەرکردنی قوت و موچەی خەڵک، گەیشتن بە رێکەوتنی بەدەستھێنانی  ماف و شایستە داراییەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێم  لە بودجەی گشتی عێراقدا .
ئەوەی بەرێز قوباد تاڵەبانی لەبەغدا لە پێناو بەرژەوەندی ھەرێم و  ھاوڵاتیان کردی، رێک جێبەجێکردنی سیاسەتی یەکێتی و پەیامی ھاوسەرۆکان و شوێن ھەڵگری رێبازە پیرۆزەکەی رابەری مەزن، سەرۆک مام جلال بوو، کە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و مسۆگەر کردنی قوت و  بژێوی ھاوڵاتیان، بەدرێژایی مێژوو ھەمیشە خۆنەویستانە تێکۆشاوە .
هەر بەم بۆنەیەوە بەناوی فڕاکسیۆنی سەوز لە پەڕلەمانی کوردستان، سوپاس و رێزو پێزانینی زۆرمان بۆ بەرێز قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندو  و ئەندامانی شاندی دانوستانکاری ھەرێم و سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق و سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسیەکان ھەیە، کە لە قۆناغە جیاجیاکانی گفتوگۆکاندا، پێشمەرگە ئاسا شەو رۆژیان خستەسەریەک و بەھەنگاوی ژیرانە، بەستەڵەکی پەیوەندیەکانیان  تواندەوە و کۆسپ و لەمپەرەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان لابرد و گەیشتن بە رێکەوتنی پەسەند کردنی بووجە .
 فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
١-٤-٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە