کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عیراق بەسەردانێك دەگاتە ئێران

.

12:03 PM - 27/02/2021

 فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق بەسەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیاریشە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەو لێپرسراوانی تری ئێراندا كۆبێتەوە.
 لەم مانگەدا ئەمە دوەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی عیراقە بۆ ئێران و سەردانەكەی ئەمرۆشی دوای ئەو هێرشە ئاسمانیەی ئەمریكا هات كەلە چەند شەوی رابردوو كردیە سەر گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە خاكی سوریادا.
لایخۆشیەوە دوێنێ ئەحمەد سەحاف- وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوەكرد سەردانەكەی فوئاد حسێن بۆ تاران یەك رۆژ دەخایەنێت و لەكۆبوونەوەشیدا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكرێن.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە