کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

.

10:45 AM - 27/02/2021

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی بڵاویكردەوە: هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بە تایبەت لە بنكەی ئاسمانی بەلەد، لە باكووری بەغدا، تەنیا لە سەعات 6 ئێوارە بۆ 5ی بەیانی دەتوانن چالاكییە پێویستەكانیان ئەنجام بدەن.
فۆكس نیوزی ئەوەشی خستووەتەروو: ئەو ئامادەباشییەی هێزەكانی هاوپەیمانی وەك هەنگاوێكی خۆپارێزییە، لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێك لەلایەن میلیشیاكانەوە، بەتایبەت دوای بۆردوومانە ئاسمانییەكەی ئەمەریكا، بۆ سەر هەردوو گرووپی چەكداری كەتائیب حزبوڵاو سەیدولشوهەدا، لە ناوچەیەكی سنووری سووریا-عیراق، كە كوژرانی 22 چەكداری لێكەوتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە