کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی سەد نازناوی جامی قەتەری بەدەستهێنا

.

09:40 AM - 27/02/2021

 یانەی سەد نازناوی جامی قەتەری بەدەستهێنا دوای ئەوەی لەیاری كۆتایدا شكستی بەیانەی دحێل هێنا و یاریەكەی بە2 گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە   یاریەكە لەیاریگای عەبدوڵا بن خەلیفەی تایبەت بەیانەی دحێل بەرێوە چوو   و یاریزانانی سەد كە چاڤی هیرناندیزی ئەستێرەی پێشوی بەرشەلۆنە راهێنەرایەتیان دەكات باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 9 دا و لەرێگەی بەغداد بو نەجاح بەگۆڵێك پێش كەوتن و ئەو گۆڵە بووە ناونیشانی گێمی یەكەمی یاریەكە   لەگێمی دووەمدا هەردوو یانە بەبەهێزی ركابەری یەكتریان دەكرد بەڵام جارێكی تر بەغداد بو نەجاح گەیشتەوە سەر گۆڵی دحێل و گۆڵی دووەمی خۆی و سەدی تۆمار كرد   دوای ئەوە یانەی دحێل بەهەموو توانایەكی خۆیان هەوڵی گەرانەوەیاندا بۆ یاریەكە بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لەدەقیقەی 4ی كاتی زیادكراویشدا ناویژیوان بەكارتی سور سوڵتان حەسەنی یاریزانی ئەو یانەیی كردە دەرەوە و یاریەكە بەبردنەوەی سەد بە2 گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات و یاریزانان و دەستەی هونەری یانەكە وەك پاڵەوان جامەكەیان بەرزكردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە