کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیمی داكۆكی لە سزادراوانی بادینان لە دادگای تەمیز تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای هەولێر دا

.

12:35 PM - 26/02/2021

 تیمی پارێزەران بۆ داكۆكیكردن لە سزادراوانی بادینان لە دادگای تەمیزی هەرێم تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی هەولێردا و خێزانی یەكێك لە سزادراوانیش ئاشكرای دەكات، هیچ زانیارییەك لە بارەی ژیانیانەوە نازانین بە تایبەتی لەو كاتەوە كە مانیان لە خواردن گرتوە.
تیمی پارێزەران بۆ داكۆكیكردن لە دەستگیركراوانی بادینان رایانگەیاند، لەڕێی دادگای تەمیزی هەرێمەوە تانەمان لەبڕیارەكەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرداوەو نوسراومان بۆ دادگای تاوانەكانی هەولێر كردوە تا بڕیارەكە تەمیز بكرێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشكرد كە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ئەو رۆژنامەنوس و چالاكوانانەدا هێندەی ئەوەی تۆڵەكردنەوە بوو، هێندە وەك پرۆسەیەكی دادگایكردنی دادپەروەرانە دەرناكەوێت، چونكە لە پرۆسەی دادگایكردنەكەدا نەتوانرا هیچ بەڵگەیەكی سەلمێنەر بخرێنەڕوو كە بتوانێت ئیدانەی ئەو كەسانەی پێبكرێت.
هاوكات، خێزانی یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان دەڵێت، لە دوای حوكمدانیانەوە دەستگیركراوەكان مانیان لە خواردن گرتوە، لەو كاتەشەوە نە رێگەمان پێدراوە سەردانیان بكەین نەك بواری تەلەفونكردنیش دراوە بۆیە هیچ زانیارییەكی نوێ لە ئارادا نییە لە بارەی گوزەرانیان لە زیندان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە