کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

.

03:41 PM - 25/02/2021

 یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپای بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر لەبوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی بردەوە.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی هەواڵی ئۆپتای تایبەت بەئامارەكان: مان سیتی 12 بردنەوەی یەك بەدوای یەكی لەدەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار كردووە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یە جیاوازەكان، ژمارە پێوانەییەكەی پێشوی شكاند و وەك تاكە یانەی ئینگلیزی ئەو دەستكەوتەی تۆماركردووە و پێشتر خۆی خاوەنی بوو كاتێك لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2017 توانی تۆماری بكات،  بەوەش مان سیتی بووە تاكە یانە پارێزگاری لەپاكی تۆڕی گۆڵەكەی بكات لەیەكەم 4 یاری خۆی كە لەم وەرزەی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجامیداوە، لەدوای ئەوەی مانچستەریونایتد هەمان كاری لەوەرزی 2010 بۆ 2011 ئەنجامدابوو.
لەلایەكی ترەوە مانچستەرسیتی لە 24ی یاری ئەم وەرزە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یە جیاوازەكان پارێزگاری لەپاكی تۆڕی گۆڵەكەی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە