کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆرسەی عیراق: لە یەك رۆژدا مامەڵە بە 2 ملیار پشكەوە كراوە

.

09:35 PM - 23/02/2021

بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق ئاشكرایكرد، تەنها رۆژی دووشەممە نزیكەی 2 ملیار پشك مامەڵەیان پێوەكراوە‌و بەهای ئەو مامەڵانەش ملیارێك‌و 500 ملیۆن دینار بووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق، لە رۆژی 22ی شوباتدا 563 گرێبەستی كڕین‌و فرۆشتن ئەنجامدراوە‌و تیایدا بە بەهای ملیارێك‌و 540 ملیۆن دینار، ملیارێك‌و 974 ملیۆن‌و 313 هەزار پشك كڕین‌و فرۆشتنیان پێوەكراوە، بەوهۆیەشەوە پێنوێنی بازاڕەكە 551 خاڵی تێپەڕاند، كە بەراورد بەڕۆژی پێشتر بەڕێژەی لەسەدا 1 پۆینت 25 بەرزبوەوە.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە لەكۆی 103 كۆمپانیا كە لە بۆرسەدا تۆماركراون، مامەڵە بە پشكی 34 كۆمپانیاوە كراوە‌و لەو رۆژەدا بەهای پشكی 18 كۆمپانیا بەرزبۆتەوە‌و بەهای پشكی 4 كۆمپانیاش دابەزیوون.
بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، بەبڕیاری دەستەی كاغەزە داراییەكان مامەڵەكردن بە پشكی 21 كۆمپانیاوە ڕاگیراوە، لەبەرئەوەی پابەندی رێنماییەكان نەبوون‌و بەیانی دارایی خۆیان پێشكەش بە دەستەكەیان نەكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە