.
02:52 PM - 23/02/2021
ئاژانسی ناسا ئامێری پێرسێڤێرانس رۆڤەر، نارد بۆ سەر مەریخ و دەیەوێت لە رێگەی ئامێرەكەوە لێكۆڵینەوە لەوە بكات، ئایا پێشتر مەریخ ژیانی تێدابووە و شێوازی ژیان تێیدا چۆن بووە.
دوای ئەوەی پێنج شەممەی رابردوو، ناسا بە سەركەوتویی ئامێرەكەی لەسەر مەریخ دابەزاند، بڕیاریداوە لەگەڵ هەر دۆزینەوەیەكی نوێ، وێنە و ڤیدیۆكان بڵاوبكاتەوە. ڤیدیۆی تەواوی پرۆسە ناردن و نیشتنەوەی ئامێرەكەی بە كوالیتی بەرز بڵاوكردەوە.
ئامێرەكەی ناسا جۆرێك لە فڕۆكەی لەگەڵە كە قەبارەكەی هێندەی كۆترێكە و هاوكاری دەكات لە لێكۆڵینەوەكان.
تەواوی پرۆسەكە بڕی دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و تاوەكو ئێستا بڕی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە