کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن: كۆرۆنا جیاوازی لە نێوان كۆماری و دیموكراتەكان ناكات

.

02:40 PM - 23/02/2021

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەوتارێكدا بۆ ئەمریكییەكان كە لە بارەی قوربانیانی كۆرۆناوە بوو رایگەیاند: رێژەی مردن بەكۆرۆنا لە جەنگەكانی جیهان و شەڕی ڤێتنام زیاترە.
جۆ بایدن وتیشی: ئەوانەی بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە تەنها ژمارە نین، بەڵكو دەزانین هەمووان خۆشەویستەكانیان لەدەستداوە. راشیگەیاند: پێویستە یەكڕیزی ئەمریكیەكان بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو ڤایر‌وسە دروستبكرێت، ئێمە دەتوانین بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵ بین و وەك ئەمریكییەكان هەرگیز وازناهێنین و چۆك دانادەین.  
لە بارەی چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ پەتاكە سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: نابێت لە ڕوانگەی سیاسیەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو پەتایە بكرێت، چونكە ڤایرۆسەكە جیاوازی لە نێوان كۆماری و دیموكراتەكان ناكات. بایدن باسی لەوەشكرد: داوا لە ئەمریكاییەكان دەكات زۆر وریا بن، پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی و سەلامەتی بن، ڤاكسینەكە وەربگرن هەركاتێك بەردەست بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە