.
02:22 PM - 22/02/2021
ئەتڵانتا بە ئەنجامێكی گەورە لە ناپۆلی بردەوە
لە بەردەوامی یارییەكانی هەفتەی 23ی كاڵچۆ یانەی ئەتڵانتا لە یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی ناپۆلی كرد هەرچەندە لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە بە ئاستێكی بەرزەوە دەبیندران بەڵام لەو گێمەدا نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن لە سەرەتای گێمی دووەمدا یارییەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەی 52 شدا دۆڤان زاباتا بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی ئەتڵانتای تۆمار كرد دوای ئەو گۆڵەی یانەی خاوەن یاریگا زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 58 دا پیوتر زیلینسكی ئەنجامەكەی بۆ یانەی ناپۆلی یەكسان كردەوە .
دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی ئەتڵانتا جڵەوی یارییەكەیان گرتەوە دەست و لە دەقیقەی 64 دا رۆبن گۆسینس گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد لە ناوەراستی گێمی دووەمیشدا یارییەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەی 71 دا لویس مۆریێڵ گۆڵی سێیەمی بەخشیە یانەی خاوەن یاریگا سەرەرای ئەوەی لە دەقیقەی 76 دا رۆبن گۆسینس بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆمار كرد و ناپۆلی كردە خاوەن گۆڵی دووەم بەڵام لە دەقیقەی 79 دا كریستیان رۆمێرۆ گۆڵی دڵنیایی یانەكەی تۆماركرد سەرەنجامیش ئەتڵانتا بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ یانەی ناپۆلی دووچاری شكست كرد بەو بردنەوەیەش ئەتڵانتا بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی بەهێز تر كرد و ناپۆلی-یش بە 40 خاڵ بۆ پلەی حەوتەمی ریزبەندی دابەزی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە