کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە لەلالیگا دوو خاڵی تری لەدەستدا

.

02:19 PM - 22/02/2021

بەرشەلۆنە لەلالیگا دوو خاڵی تری لەدەستدا
یانەی بەرشەلۆنە درێژەی بەئەنجامە نەخوازراوەكانیدا  دوای شكستەكەی لەچامپیۆنس لیگ  لەخولی یانەكانی ئیسپانیا  پاش حەوت بردنەوەی لەسەر یەك دوو خاڵی لەدەستدا .
 لەمیانی یارییەكی هەفتەی 24 دا بەرشەلۆنە لەیاریگای كامپ نو میوانداری یانەی كادیزی كرد  لەگەڵ دەستپێكردنی یاریدا یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتر دەركەوتن و باڵادەستبون  لەدەقیقەی 32 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژمار كردن و لیۆنێل میسی لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو گێمی یەكەمیشیان بەو تاكە گۆڵە تەواو كرد .
 لەگێمی دووەم سەرەرای هەوڵی یاریزانانی بەرشەلۆنە بۆ تۆماركردنی گۆڵی دڵنیایی   بەڵام سودیان لەو هەلانە وەرنەگرت كە بۆیان دروستبوو  لەبەرامبەردا یانەی كادیز لەهاوسەنگ كردنەوەی ئەنجامەكە سەركەوتوو بوون  كاتێك لەدەقیقەی 89 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن و ئەلیخاندرۆ فێرناندێز گۆَلی یەكسانبوونی پێ تۆمار كرد   لەكۆتایدا یارییەكە بە یەكسان بوون و بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەرلایەك تەواو بوو    لەدوای ئەو یەكسانبونەش بەرشەلۆنە بە 47 خاڵ لەپلەی سێیەمی ریزبەندی مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە