کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم : پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

.

01:08 PM - 22/02/2021

كەشناسی هەرێم : پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەش و هەوای هەرێمی كوردستان ئاشكراكرد و پێشبینیشی كردووە پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی كەم روو لە بەرزبوونەوە بكات ، لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبرێتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە ئاسمانی هەرێم سبەینێ بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە ، پێشبینیشیكردووە پلەی گەرما سبەینێ لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرزترین پلە 14 پلە و نزمترین پلەش سفری سەدی بێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەرزترین پلە 13 پلە و نزمترین پلەش 1 پلەی ژێر سفری سەدی بێت ، لە سنووری دهۆك بەرزترین پلەی پێشبینكراو 12 پلەی سەدی بێت و نزمترین پلە یەك پلەی ژێر سفری سەدی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە