کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەرۆکانی ی.ن.ك لەدەباشان پێشوازییان کرد لە وەفدێکی باڵای هاوپەیمانیی عێراقییون بە سەرۆکایەتیی سەید عەمار حەکیم

.

02:36 PM - 20/02/2021

یٔەمڕۆ شەممە، ٢٠ی٢ی٢٠٢١، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازییان کرد لە وەفدێکی باڵای هاوپەیمانیی عێراقییون بە سەرۆکایەتیی سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی تەیاری حیکمەی نیشتیمانیی و سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقییون.
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە (شاناز یٔیبراهیم یٔەحمەد، ڕزگار عەلی، یٔاسۆ مامەند، دکتۆر سۆران جەمال تاهیر و ڕزگار حاجی حەمە) یٔەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی یٔامادەیبوون، لەژێر ڕۆشنایی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی یٔێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێوشوێنەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستایەتییەکانی نێوان هەردوولا بیروڕا یٔاڵوگۆڕ کرا و پێویستی خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دانانی پلان و بەرنامەی گونجاو بۆ داهاتوو گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکانی یەکێتیی جەختیان لەسەر گرنگی بەشداری هەموو لایەنەكان بە کورد، شیعە و سوننەوە کردەوە كە ڕۆڵی كارایان هەیە لە پرۆسەی سیاسی و خاوەن بەرژەوەندیی ڕاستەقینەن لە بەرەوپێشبردنی كاروانی دیموكراسی لە وڵاتدا.
هاوسەرۆکان یٔاماژەشیان بە ڕۆڵ و هەڵوێستیی نیشتیمانیی سەماحەتی سەید عەمار حەکیم کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان. داواشیانکرد کە هەوڵەکانی لەو پێناوەدا بەردەوام بێت بە تایبەت لە چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە کاری لە پێشینەی یٔێستای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هاوسەرۆکان ویستی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامیی پەیوەندیی دۆستایەتی و برایەتی لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکانی و لەم هەلومەرجەشدا هانی هەمووان دەدات بۆ هەماهەنگیی و دیالۆگی جدیی وەک بەشێک لە داكۆكی و بەرگری لە دیموكراسی و فیدراڵیی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی پاراستن و زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد.
لەو رووەشەوە یٔاماژەیان بە ڕۆڵی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرد بۆ بەردەوامی هەوڵ و هەنگاوەکان لەگەڵ هێز و لایەنە کوردی و عێراقییەکان لە پێناو ڕەخساندنی دیالۆگێکی بنیاتنەرانە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و لابردنی کۆسپەکانی بەردەمیان بە یٔامانجی ڕێککەوتنی یەکلاکەرەوە لە چوارچێوەی دەستوور.
ڕاشیانگەیاند کە پێویستە دیالۆگی ڕاشکاوانە لەسەر زەمینەیەكی بەهێزی متمانەكردن بەیەكتر دابمەزرێت و بەرژەوەندییە کەسیی و ململانێ سیاسییەکان وەلابنرێن تاوەکو چیتر قووت و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان نەکرێنە قوربانیی یٔەو ململانێیانە.
لای خۆشییەوە سەماحەتی سەید عەمار حەکیم یٔاماژەی بەو پەیوەندییە مێژوویی و بەهێزەی نێوانیان کرد لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەیانە و بناغەکەی لەلایەن شەهیدی میحراب و ڕەوانشاد مام جەلال داڕێژراوە و هەنگاوی گەورە و گرنگی لێ بەرهەمهاتووە و داواشیکرد پێکەوە درێژە بەو ڕێبازە بدەن. سەماحەتی سەید عەمار یٔەلحەکیم گرنگیی ڕۆڵی نیشتمانیی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی لەم بارودۆخە ناسکەدا دووپاتکردەوە لە پێناو ڕێگرتن لە گەورەبوونی کێشەکان و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان و لێکنزیککردنەوەی تێڕوانین و بۆچوونەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە